هەواڵ

بەرێوەچوونی دووەمین سیمیناری تەشکیلاتی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران






رۆژی دووشەممە دووهەمین سیمیناری تەشکیلاتی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،بە بەشداری سەرجەم نوێنەرانی کۆمیسیۆنەکان و بەرپرس و
بەڕێوەبەرانی کومیتەکانی یەکیەتیی لاوان بەرێوەچوو. 
سەرەتایی ،سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانى رێگاى رزگارى کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر بەرنامەی کاری سیمینارەکە لە لایەن جەلال رەوانگەرد ئەندامى بەرێوەبەرى و بەڕێوەبەری سیمینارخوێندرایەوە.
بەشی یەکەمی سیمینارەکە بریتی بوو لە باسیک لە ژێر ناوی (پیادە کردنی ستراتیژی لە کردەوەدا) کە لە لایەن بەڕێز شاهۆ فەرازمەند ئەندامی کومیتەی ناوەندی حدکا پێشکەش کرا.
کاک شاهۆ لە سەرەتای باسەکەی دا ئاماژەی بە گرنگی ئەو باسە کرد و قۆناغەکانی کردەیی کردنی ستراتیژی بە ووردی شی کردەوە .
دوواتر چەند کەس لە بەشداربووانی سیمینارەکە سەرنج و پرسیارەکانی خۆیان باس کرد کە لە لایەن کاک شاهۆوە وەڵامییان دراوە.
بەشی دووەمی سیمینارەکە بریتی بوو لە پێشکەش کردنی راپۆرتی کارو چالاکی کومیسیۆنەکانی یەکیەتی لاوان لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا کە لە لایەن نوینەرانی هەریەک لە کومیسیۆنەکان خرایە بەر باس .
بەشی سێهەم تەرخان کرابوو بۆ خوێندنەوەی راپۆرتی کارو چالاکی کومیتەکانی باشوری کوردستانی یەکیەتیی لاوان لە شەش مانگی رابردوو هەروەها پرۆژەو بەرنامەی کارییان بۆشەش مانگی داهاتوو کە لە لایەن نوێنەرانی هەر 14 کومیتەی یەکیەتیی لاوان لە باشووری کوردستان پیشکەش کرا.
بەشی چوارەمی سیمینارەکە باسێکی ئازاد بوو بۆ خستنە ڕووی رەخنەو پێشنیارو تێبینی لە مەڕ کاروباری گشتی یەکیەتیی لاوان کە بەشداربووان بە هەست کردن بە بەرپرسیارەتی سەرجەم رەخنەو پێشنیارو سەرنج و تێبینیەکانیان سەبارەت بە سەرجەم بەشەکانی یەکیەتیی لاوان خستە روو.



سەرچاوە:lawan.org


هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و قەتەر یەکسان بوون




هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یاری تەمهیدی کیشوەری ئاسیا بۆ جامی جیهانی
( ٢٠١٤- بەرازیل ) لە گەڵ هەڵبژاردەی قەتەر ٢-٢ یەکسان بوون ، و هەردوو هەڵبژاردەش سەرکەووتن بۆ قۆناغی کۆتای یاری تەمهیدەکانی کیشوەری ئاسیا ،ئێران بە یەکەم بە ١٢ خاڵ و قەتەر بە دووەم بە ١٠ خاڵ هەردوو هەڵبژاردەش لە گروپی پێنجەم بوون ئەم یاریە لە یاری گەڕانەوەی هەردوو هەڵبژاردەدابوو ، و لە یاریگای ئازادی لە تاران ئەمڕۆ چوار شەممە بەرێووە چوو.

ووێنە:الجزیرە سپورت


دەها کوژراو لە هەینی بابە عەمروە

ژمارەی کوژراوان بە گولەی سوپای سوریا گەیشتە ٨٧ کەس زۆربەشیان لە پارێزگای حمس و حەما کە زیاتر لە ٢٠ کوژراوی لێ کەوتەوە لە دوو بوردومانی جیاوازدا، باقی هەمووکوژراوانی تر لە شارەکانی حمس حلب و ئەدلب بوو 


ووێنە:الجزیرە نت

گەڕان

وەرگێڕان

زۆرترین خۆێنەر

ئێمە لە سەر فیس بوک

ئێمە لە سەر تویتەر

ئێمە لە سەر یوتوب

ئێمە لە سەر گۆگڵ +