زیاتر لە (400) خێزانی ئاوارەكانی سەر سنوور لەئۆردگای باریكەی نزیك سلێمانی، ژیانێكی سەخت دەگوزەرێنن و ئەو خەڵكە بەدەست فەرامۆشكردنەوە بێزاربوون، بۆ چارەسەری گرفتەكانیان نازانن روو لەكوێ بكەن، حكومەتی مەركەزی یان حكومەتی هەرێم یان رێكخراوی (UNHCR).
ئەو ئاوارە كوردانە لەو خێزانانەن، كە گوندەكانیان لەسەر سنووری عێراق – ئێران بوو، لەكاتی جەنگی هەشت ساڵە...ی نێوان ئەو دوو وڵاتە، كەوتنە بەر شاڵاوی راگواستن و بۆ شارەكانی خۆرئاوا و خوارووی عێراق گواسترانەوە، زۆربەشیان لەرومادی لەكەمپی ئەلتاش بوون. لەدوای رووخانی رژێمی بەعسیش ژیانیان زیاتر لەجاران كەوتە مەترسییەوە، بەتایبەتی بەهۆی كوردبوونەوە كەوتنە بەر هێرشی گروپە توندڕەوەكانی سەر بە قاعیدە و ژمارەیەك هاوڵاتیان لێ كوژران و ژمارەیەكیشیان بەرانبەر بڕێك پارە ئازادكران.
ئێستاش ئەو هاوڵاتیانە پاش گەڕانەوەیان بۆ كوردستان، هیچ ئومێدێك نابینن كە كەمێك قورسایی ژیانیان لەسەر سوك بكات و زۆربەیان وا هەست دەكەن، كە حكومەتی هەرێم پەرواێزی خستوون. هەرچەندە وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن، رێكخراوی (UNHCR) بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنی رومادییەوە ئەوانی بۆ باریكە گواستۆتەوە، ئەوان گلەییان لەحكومەتی هەرێم ئەوەیە، "دەبوو حكومەتی هەرێم لەو رێكخراوەی بپرسیایە، كە بۆچی ئێمەیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان، چونكە ئێمە بەرەسمی لە UN پەنابەرین، هەر بۆیە ئێستا نازانین بۆ گیروگرفت و كێشەكانمان پەنا بۆ كوێ بەرین.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق