له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاینی له ساڵی 1901زاینی له شاری مه‌هاباد له دایک بوو.هه‌ر له منداڵیه‌وه بنه‌ماڵه‌که‌ی زۆریان ئومێد به‌وه بوو که ئه‌م کوره هێدی وهێمن و وریایه شوێنه‌واری باپیرانی زانای خۆی کۆێر ناکاته‌وه وپاش باوکی بتوانێ جیی خۆی بگرێته‌وه‌به‌ڵام محه‌ممه‌د به بیر‌و بڕوای به‌رزو پاکی،به‌کرده‌وه ئاکاری باش و چاکی و به مه‌رگی پیاوانه‌وسه‌ربه‌رزانه‌ی نه‌ک هه‌ر بوو به مایه‌ی سه‌ر به‌رزی و شانازی بنه‌ماڵه‌و نه‌ته‌وه‌ی خۆی، به‌ڵکو ناوی پیرۆزی له ڕێزی گه‌وره پیاوانی مێژوو و شه‌هیدانی ڕێگای حه‌ق و ئازادی‌دا به نه‌مری مایه‌وه. ئه‌و زانستی ئایینی وفه‌لسه‌فه‌ی کۆن وئه‌ده‌بیاتی فارسی و عه‌ره‌بی هه‌ر له مه‌ڵبه‌ندی مه‌هاباد و له خزمه‌ت مامۆستا زاناکانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا خۆیند. هیشتا مێرمنداڵ بوو که له زانستی زمانی خۆیدا به مامۆستا ده‌ناسرا.پاش ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی خۆی به‌و کاره‌وه مه‌شغوڵ نه‌کردوبه‌ڵکووچالاکانه خه‌ریکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی بوو.به بێ ئه‌وه مووچه وه‌ربگرێ نوێنه‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگی مه‌هابادی وه‌ستۆگرت.یه‌که‌مین قوتابخانه‌ی نوێی ئه‌و شاره له سایه‌ی هه‌ڵسووران وتێکۆشانی ئه‌و دروست کرا که خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کردوو ده‌رسیشی ده‌وته‌وه .بناغه‌ی یه‌که‌مین نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هابادیش به ده‌ستی ئه‌و داڕێژراو له ژێر چاوه‌دێریی ئه‌ودا که‌وته کار.سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کارکردن و ماندوبوونه ده‌ستی له خۆێندن و فێربوون وبه‌ررز کردنه‌وه‌ی پله‌ی زانیاریی خۆی هه‌ڵنه‌گرت.له‌و سه‌روبه‌ندیدا میسیونێکی خاریجی بۆ په‌ره‌پێدانی ئایینی مه‌سیح له مه‌هاباد نیشته‌جێ بوون،له لای ئه‌وان ده‌ستی به فێربوونی زمانی خاریجی کرد،ڕه‌نگه هه‌وه‌ڵدانی زانای ئایینی مه‌هاباد،به‌ڵکو کوردستان بووبێ که بێ ئه‌وه گوێ بداته سه‌رکۆنه‌وته‌وس وپلاری کۆنه‌په‌رستانه ، له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگیان و غه‌یره‌دینیان هه‌ستاوه و دانیشتوه و هاتوچۆی کردوون و فێری زمان و رێ و شوێنی ڕۆژئاوایی بووه .ئه‌و له سایه‌ی فێربوونی زمان خۆێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤار شوێنه‌واری به نرخ وبه‌رزی فه‌یله‌سوف ونووسه‌ره گه‌وره‌کانی دنیا،زانیاری و ئاگاداری په‌یدا کرد.ئه‌و زانایی وئاگاداریه له دوایداوله ژیانی سیاسی ئه‌ودابه جوانی ده‌رکه‌وت.زۆربه‌ی کات به خوێندنه‌وه خه‌ریک بوو. له کتێبخانه‌که‌ی کۆنترین و تازه‌ترین کتێب به زمانه‌کانی جۆراوجۆروه‌گیر ده‌که‌وت.له ته‌واوی ژیانی خۆیداجگه له کتێب هیچ دیاری یه‌کی نه‌گێراوته‌وه .قازی محه‌ممه‌د له پاش وه‌فاتی عه‌لی باوکی جێی گرته‌وه و بوو بو قازی موکریان و،له‌و مه‌قامه‌ش دا زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵکی کرد وبه هانای هه‌ژران ولی قه‌ومانه‌وه هات. ئه‌وه‌نده به ده‌ردو مه‌رگی خه‌ڵکه‌وه بوو و، ئه‌وه‌نده بێ ریا خه‌زمه‌تی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵی ده‌کرد که هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ به گیان و دڵ خۆشیان ده‌ویست.ئه‌م حیزبه له رۆژی دووی رێبه‌ندانی 1324 هه‌تاوی دا یه‌که‌مین کۆماری کوردستانی راگه‌یاند پێشه‌وای کرده سه‌رۆک کۆمار.قازی گه‌ل و نیشتمانی به دڵ و گیان خوش ده‌ویست. هه‌موو زانست وپێگه‌یشتنی خۆی بۆ خزمه‌تی گه‌ل وه‌کار خستبوو.هه‌موو هێزو توانا وبیرو هۆشی خۆی له پیناوی کومه‌ڵانی گه‌لی کورد نابوو.نیشتمان په‌ره‌ستی و گه‌لدوه‌ستیی پیشه‌وا ناسیونالیزمیکی ته‌سک نه‌بوو.راسته که ده‌یه‌ویست میلله‌تی کورد مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی به ده‌ست بێنی.به‌زمانی خۆی بنووسی و بخوینێ،قوتابخانه‌ی هه‌بێ .فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی په‌ره‌یی پی بدا و بوونی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له دنیای ئه‌وکات نیشان بدا.به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا قازی ئینسانێکی دیموکرات وئازاد بوو.زۆری هه‌وڵ ده‌دا جولانه‌وه‌ی کورد به به‌شداری هه‌موو چین و تویژه‌کانی گه‌لی کورد به‌هێزتر بکا.یه‌کێک له فه‌رقه ئه‌ساسی یه‌کانی جوڵانه‌وی مه‌هاباد له گه‌ڵ راپه‌رینه‌کانی گه‌لی کورد له‌وه‌دا بوو،که جوڵانه‌وه بارێکی دیموکراتی و گه‌لی به خۆیه‌وه گه رتبوو.بزووتنه‌وه‌ی عه‌شیرتێک و شه‌خسیتێک نه‌بوو،بزووتنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لی کورد بوو.و هه‌موو تویژه دیموکراتیه‌کانی گه‌لی کوردی بۆ لای خۆی راکیشابوو.قازی زۆر تێ ده‌کوشا ریزه‌کانی ناوه‌وه یه‌کگرتووبکا.ئه‌و حه قیقه‌ته مێژوویی یه باش تێ گه‌یشتبووکه یه‌كێک له هویه‌کانی ئه‌ساسیی شکانی یه‌ک له دوای یه‌کی راپه‌رینه‌کانی کورد،نه‌بوونی یه‌کیه‌تی و یه‌کده‌نگی ناوخۆی ئه‌و راپه‌رینانه بووه .پیشه‌واله هه‌لگرتنی ناکوکیی نێوان عه‌شیره‌ته‌کانی و یه‌ک خستنیان له سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی دا زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو.به سیاسه‌تی زانایانه‌ی خۆی توانی ئه‌و ناکۆکیانه تا راده‌یه‌کی زۆر له ناو به‌رێ و نه‌هێلێ په‌ره بگرن.له کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری یه‌کیه‌تی یه‌کی ئه‌وتۆی له نێوان چینه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵک دا پێک هێنابوو،که پاش تێشکانی جوولانه‌وه ،کاتێک ئه‌رته‌شی کۆنه په‌ره‌ستی ئێران هاته‌وه مه‌هاباد هیچ که‌س ئاماده نه‌بوو ده‌ست بۆ رابه‌رانی جمهوری درێژ بکا.ئینساندوه‌ستی دیموکرات بوونی قازی له لێکدانه‌وه‌ی نه‌خشی ژنان له کۆمه‌ڵیش دا به ته‌واوی به‌رچاو ده‌که‌وی. قازی له‌و باوه‌ره‌دابووکه له چه‌رخی بیستم دا نابێ نیوه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ له هاوبه‌شیی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بێ به‌ش بکرێن.بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی گه‌لی کورد دا ژنان له ده‌وری کۆماردارێکخراوی خۆیان پێک هێنا.
پێشه‌وا قازی ئه‌وه‌نده ئه‌همیه‌تی به نه‌خشی ژنان ده‌دا که خێزانی و ژنانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی هان دا له کار‌و باری کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان دا پێشره‌و بن .له شاعێره کورده‌کانی داوا کرد که ژنان بۆ خۆێندن و فێرکردنی زانست و هاوبه‌شی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا هان بده‌ن .پێک هاتنی رێکخراوی ژنانی کوردستان و به‌شداربوونیان له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دێموکراتی سه‌رده‌می کۆمار دا یه‌کێک له شانازی یه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ساڵه‌کانی 1324_1325ی هه‌تاوی که قازی له‌و شانازی یه‌دا ئه‌رکی هه‌ره گرنگی هه‌بوو.
پێشه‌وا قازی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانه‌وه بۆ راوه‌ستان ومانه‌وه‌ی ئه‌و کۆماره زۆر گرنگی به چه‌ند هۆی ئه‌ساسی ده‌ددا .له پێش هه‌موو شتێکدا ده‌یزانی که کودستانی ئێران ته‌نیا شاری مه‌هاباد و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی نیه .هه‌ر له به‌ر ئه‌وه بوو رۆژی 2ی رێبه‌ندان که رۆژی ئیعلانی جمهوری بوو نوێنه‌ری خۆی بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان له ماکۆ تا کرماشان نارد‌و داوای لێ کردن که هه‌موو شار‌و ناوچه‌کانی کوردستان نۆێنه‌ری خۆیان بۆ به‌شداری له‌و جه‌ژنه مێژوویدا بنێرن.پاش دامه‌زراندنی جمهوری پێشه‌وا زۆری هه‌وڵ دا که له پله‌ی یه‌که‌مدا سنه و کرماشانیش بخاته سه‌ر جمهوری ، به‌ڵام به داخه‌وه . په‌یمانی نێوان هاوپه‌یمانه‌کان بۆ دابه‌ش کردنی ئێران رێگای نه‌دا کۆماری کوردستان بۆ لای جنوبی کوردستان په‌ل به‌هاوێژێ .
پێشه‌وا ئه‌و مه‌سه‌له‌شی له به‌ر چاو گرتبوو،که یه‌کیه‌تی وهاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ هێزه پێشکه‌وتووه‌کانی سه‌رتاسه‌ری ئێران ، شه‌رتی گه‌رینگی سه‌رکه‌وتنه به سه‌ر کۆنه‌په‌رستی دا. له به‌ر ئه‌وه هه‌وڵی ده‌ددا که بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دیموکراتی کورد له لایه‌که‌وه له لایان بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی سه‌رتاسه‌ری ئێرانه‌وه پشتیوانی لێ بکرێ و له لایه‌کی تره‌وه نه‌خشی خۆی به‌چه‌شنی پێویست له مه‌یدانی سه‌رتاسه‌ریی ئێران‌دا دیاری بکا.بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و دوو مه‌به‌سته هه‌م له دژی نه‌زه‌ری ئه‌و که‌سانه خه‌باتی ده‌کرد که له ڕێزه‌کانی حیزب‌دا یان له ده‌زگاکانی جمهوری دا ناسیونالیستیکی به‌رچاو ته‌نگ بوون و بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئێرانیان به هێند نه ده‌گرت، و هه‌م دژی ئه‌و که‌سانه تێ ده‌کۆشا که کۆنه په‌ره‌ستی ده‌ستی له پشتی دا بوون و کوردیان به نه‌ته‌وه نه‌ده‌زانی و هیچ چه‌شنه مافێکی بۆ قایل نه‌بوون.راده‌ی ئوسولی بوونی قازی و ئیمانی به بیروباوه‌ری خۆی به ته‌واوی لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ که چه له زه‌مانی سه‌روه‌ک کۆماری دا‌و چ له ئه‌و کاته که له دادگای نیزامی دا چاوه‌روانی مه‌رگ بوو،به بیر‌و باوه‌ری خۆی یان وه‌دی هێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کانی کورد و دۆستایه‌تی و یه‌کیه‌تی له گه‌ڵ گه‌لانی تری ئێران وه‌فادار بوو.پێشه‌وا زۆر به غه‌می چاره‌نووسی کورده‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستانیشه‌وه بوو.کوردستانی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌ناگای خه‌باتکارانی کوردی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بوو.پێشه‌وا زۆرجارئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی به گوێ هاوکارانی دا ده‌دا که بزووتنه‌وه‌ی کوردستانی ئێران ده‌لاقه‌یه‌کی هیوایه بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان.بۆیه ده‌بێ به گیان و دڵ له هاتنی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازی بکرێ وله هه‌مووی گرینگتر ده‌بێ به هه‌ر رێگایه‌ک دا که بکرێ به خه‌باتی پارچه‌کانی تری کوردستان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی یارمه‌تی بگه‌ینین.ئه‌و دڵسوزی یه‌ی پێشه‌وا ئه‌و کاته ده‌رکه‌وت که بارزانی یه تێکۆشه‌ره‌کان نا چار بوون وڵاتی خۆیان به جێ بهێلن و روویان کرده کوردستانی ئێران.له پێشه‌وا را بگره تا کۆمه‌ڵانی ساده‌ی گه‌لی کورد،باوه‌شیان بۆ ئه‌و تێکوشه‌رانه کرده‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئیمکانیان بوو له کۆمه‌ک بۆ ئاسوده‌یی بارزانیه‌کان وخاووخێزانیان درێخیان نه‌کرد.پێشه‌وا به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوبه بارزانیه‌کان و هه‌مووئه‌و کوردانه‌ی له ده‌ره‌وه هاتبوون به گوێره‌ی لێهاتوی یان کاری پێ ئه‌سپاردن و مه‌لا مسته‌فای بارزانی گه‌یشته ده‌ره‌جه‌ی ژه‌نرالی و کاری پڕله مه‌سئوولییه‌تی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی کۆماری کوردستانی پێ سپێردرا.
شه‌هید بوونی قازی نه ته‌نیا نه‌بووه هۆی له بیرچوونه‌وه‌ی،به‌ڵکو ئه‌مڕوه پاش زتاتر له 60 ساڵ که یادی پێشه‌وا قازی ده‌که‌ینه‌وه،بۆ ئه‌وه نیه له سه‌رگلکویه‌که‌ی بگرین، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه که له ژیان و تێکۆشانی ئه‌و ده‌رس فێربین و ئه‌و ده‌رسه له کاروباری ڕۆژانه‌ی خۆمان دا به کار بێنین.له پێش هه‌موو شتێک دا ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی و مێژوویی ئیمه‌یه که ئه‌و ئامانجانه‌ی قازی هه‌وڵی بۆ ده‌دان گیانی خۆی بۆ فیدا کرد وه‌دی بینین.ئه‌و رێگایه‌ی قازی رێگایه‌کی راسته که ئێمه ده‌گه‌یه‌نێته ئامانج و سه‌رکه‌ووتنی یه‌کجاری.قازی محه‌ممه‌د له به‌ره‌به‌یانی رۆژی ده‌ی خاکه‌لێوه 1326ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 30ی مانگی مارسی 1947ی زاینیی دا له گه‌ڵ براکه‌ی سه‌دری قازی وئاموزاکه‌ی سه‌یفی قازی له مه‌یدانی چوارچرا له سێداره‌دران.له‌و رۆژه‌دا چوارچرای شاری مه‌هاباد یه‌کێک له داخاوی ترین لاپه‌ره‌کانی مێژووی گه‌لی کوردی به خۆیه‌وه دی.قازی محه‌ممه‌د پێشه‌وای خۆشه‌ویستی گه‌ل و کۆماری کوردستان به شه‌هید بوونی خۆی رێگه‌یه‌کی دیکه‌ی شه‌هامه‌ت و فیداکاری به ئێمه نیشان دا‌و بوو به سه‌ر قافله‌ی شه‌هیدانی کوردستان.
تایپ:محه‌ممه‌د سه‌حراگه‌رد
سه‌رچاوه :ئاڵبومی شه‌هیدان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
مافی کۆپی رایت بۆ محه‌ممه‌د سه‌حراگه‌رد پاریزراوه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق