ئاواره کورده‌کانی کوردستانی ئیران له که‌مپی التاش له ڕیپۆرتاژێکی که‌ناڵی (الجزیره )دا

- وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه:محمد سه‌حراگه‌رد
- به پێی رێپورتاژێکی که‌ناڵی (الجزیره)ی قه‌ته‌ر ئه‌م ئاواره کوردانه‌ی ئێران له دوای سه‌رکه‌وتنی ره‌ژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران،30 سال پێش ئیستا له ئه‌م ووڵاته کۆچیان کرد به‌ره‌وعێراق،ئه‌م ئاواره کوردانه له کاتێک دا له نێوان باکوور‌و باشوری عێراق له حالی هاتن و ڕوشتندا بوون،به‌بێ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکرێت،سه‌ده‌ها بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م ئاواره کوردانه‌ی ئێران که له ئوردوگای اڵتاش له باشوری شاری ڕۆمادیه‌ی عێراق ژیانیان به سه‌ر ده‌برد،داواکارن له کۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری پنابران له باره‌ی کێشه‌کانیان بکوه‌ڵێته‌وه،ئه‌حمه‌د الزاویتی په‌یامنیری که‌ناڵێ (الجزیره ) له عێراق ده‌ڵیت:ئه‌م ئاواره کوردانه‌ی ئێران 30 ساڵ پێش ئیستا له ئێران کۆچیان کردوه هه‌تاوکو ئیستا به شوینی ژیانێک ده‌گه‌رێن که ئه‌منیه‌تیان پاریزراو بێت،هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێ کردوون که له نێوان باکوور‌و باشوری عێراق له هاتووچۆدابن،ئوردوگاکانی ئه‌م ئاوارانه ڕابردوی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 3 ده‌یه له کاتی کۆچ کردنیان تا کو ئێستا ئه‌م پنابرانه جێگایه‌کی جێگریان ثابت يان نیه،ئه‌م پنابرانه سه‌ره‌تا بۆ باکووری عێراق کۆچیان کرد دواتر بۆباشوری شاری ڕۆمادیه رۆشتن،24ساڵ له ئۆردوگای اڵتاش ژیانیان به سه‌ر برد،به هۆی ئه‌و نا ئارامیه که له عێراق ڕووی دا ئه‌وانی ناچار کرد ڕومادیه به جێ بهێڵن و له ئۆردوگاکانی کاوه له باشووری شاری هه‌ولێر و باریکه له رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی له باکووری عێراق ژیان به سه‌ر به‌رن به‌ڵام چیرۆکی ئه‌م ئاوارانه هێشتا کۆتای نه‌هاتووه،په‌یامنیری الجزیره ده‌ڵیت:کۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌م ئاوارانه‌ی چه‌ند ساڵێک پێش له ڕۆمادی بۆ ئێره‌ی هێناون چه‌ند ئوردوگایه‌کی کاتی بۆ دروست کردوون، به ئه‌وان به‌ڵێنی داوه سه‌رجه‌م گرفته‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکات،به‌ڵام ئاواره‌کان ده‌ڵین ئه‌و به‌ڵێنی که پێی داوین هیچی نه‌هاتووه‌ته‌دی.یه‌کێک له ئاواره‌کان به که‌ناڵی الجزیره ی ووت ئه‌و ئۆردوگانه‌ی که دروست کرا بۆمان بۆ ماوه‌ێکی کاتی بوو به‌ڵام به داخه‌وه گۆڕدرا به شۆینی نیشته‌جێ بوونی هه‌تا هه‌تای بۆمان،په‌یامنێری الجزیره له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ده‌ڵیت:کێشه‌ی ئه‌م ئاوارانه له کاتێکدا له ڕۆمادیه ژیانیان به سه‌ر ده‌برد ئه‌وه بووکه (کورد) بوون،به‌ڵام کێشه‌ی ئه‌وان ئیستا له کوردستانی عێراق که ژیان ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که ئه‌وان (ئیرانین)،ئه‌م پنابرانه له به‌ر( کورد) بوون و( ئێرانی) بوون ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین کێشه‌وگره‌فت بوونه‌ته‌وه ،که ئیستاش به شۆینی چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌و گره‌فتانه ده‌گڕین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق