ئەنفال (بە عەرەبی: حملة الأنفال) پڕۆسەیەکی حیزبی بەعس بوو، ئامانجی قڕکردنی بنەچەی کورد و سوتانی خاکی کوردستان و هەڵتەکاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازکردن و نەهێشتنی کەلتووری رەسەنی کورد بوو.
ناوی ئەنفال
ئەنفال سوورەتی ھەشتەمی قورئانە لە دوای جەنگی بەدر بڵاو بووەوە بە مەبەستی روونکردنەوەی دابەشکردنی ئەو غەنیمە و دەسکەوتانەی لە شەڕی کافرەکان دەکەوتە دەستی موسڵمانەکان وەک سامان و چەک و مەڕو ماڵات. بەلێکدانەوەی بەعس لە عەمەلیاتی ئەنفال کورد بە کافر و لەڕێ لادەر لە قەڵەم دراو سەرو ماڵی حەڵاڵ کرا.
بڕیاری ئەنجامدانی ئەنفال
ئەنجومەنی بەناوی سەرکردایەتی شۆڕش کە بەرزترین دەسەڵاتی بڕیار بوو لە عێراق و سەددام حوسێن سەرۆکی بوو، لە رێکەوتی ٢٩ی ئازاری ١٩٨٧ بڕیاری ژمارە ١٦٠ی دەرکرد و بە پێی ئەو بڕیارە ئەنفال ئەنجامدەبدرێت. ھەر پێش دەستپێکی پڕۆسەکە ھێزەکانی سوپای عێراق ئازادبوون لە تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کە رژێم ناوی نابوو ناوچە قەدەغەکراوەکان و کوشتنی زۆرترین ژمارەی ئەو خەڵکانەی لەو ناوچانەدا بوون، ھەروەھا بەپێی بڕیارێکی عەلی حەسەن ئەلمەجید ئەو شتومەک و سامانەی دەکەوێتە دەست جاشەکان بۆ خۆیان بێت جگە لە چەکە قورسەکان.
ئەنفال... پاكتاوی رەگەزی كورد و سوتانی كوردستان
ئەنفال پڕۆسەیەكی بەدناوی بەعسیەكان بوو، ئامانجی قڕكردنی بنەچەی كورد و سوتانی خاكی كوردستان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی ئابووری و لاوازكردن و نەهێشتنی كەلتووری رەسەنی كورد بوو.
ئەنفال ئەو برینە قووڵەی جەستەی كوردە، كە هەرگیز سارێژ نابێ نەوە لە دوای نەوەی كورد، وەك یادەوەریەكی تاڵ لە مێژووی كورد، یادی دەكەنەوە لە هەمان كات تاجی سەروەری كوردە لە پێناوی ئازادی و سەرفرازی...
ناوی ئەنفال...
بەعسیەكان بەنیازی كۆمەڵكوژی كورد لە پڕۆسەیەكی بێ وێنەی نامرۆڤایەتی لە سەدەی بیستەم...
ڕەوایی دان بەو كارە لە ژێر ناوی ئەنفال ئەنجامیان دا...
ئەنفال سوورەتی هەشتەمی قورئانی پیرۆزە لە دوای جەنگی بەدری گەورە هاتە خوارەوە بەمەبەستی روونكردنەوەی دابەشكردنی ئەو غەنیمە و دەسكەوتانەی لە شەڕی كافرەكان دەكەوتە دەستی موسڵمانەكان وەك سامان و چەك و مەڕو ماڵات و ئافرەت.
بەلێكدانەوەی بەعس لە عەمەلیاتی ئەنفال كورد بەكافر و لەڕێ لادەر لە قەڵەم دراو سەرو ماڵی حەڵاڵ كرا!!
بڕیاری ئەنجامدانی ئەنفال
ئەنجومەنی (بەناوی سەركردایەتی شۆڕش) كە بەرزترین دەسەڵاتی بڕیار بوو لە عێراق و سەدام حوسێن سەرۆكی بوو، لە رێكەوتی 29ی ئاداری 1987 بڕیاری ژمارە 160ی دەركرد و بە پێی ئەو بڕیارە ئەنفال ئەنجامدەرێت. ئەنفال كردنی رۆڵەكانی سەلاحەدینی ئەیوبی كە قودسی بۆعەرەب رزگار كرد!! هەر پێش دەستپێكی پڕۆسەكە هێزەكانی سوپای عێراق ئازادبوون لە تۆپبارانی ئەو ناوچانەی كە رژێم ناوی نابوو ناوچە قەدەغەكراوەكان و كوشتنی زۆرترین ژمارەی ئەو خەڵكانەی لەو ناوچانەدا بوون، هەروەها بەپێی بڕیارێكی عەلی حەسەن مەجید ئەو شتومەك و سامانەی دەكەوێتە دەست جاشەكان بۆ خۆیان بێت جگە لە چەكە قورسەكان.
قۆناغەكانی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال
عەمەلیاتی ئەنفال لە 21/2/1988 دەستی پێكرد هەتا 6/9/1988 وماوەی 198 رۆژی خایاند...
پڕۆسەكە بە هەشت قۆناغ جێبەجێ كرا... بە بەشداری هێزەكانی فەیلەقی 1و 5و6و7و2و3ی سوپای عێراق و دەیان فەوجی خەفیفەی جاش و مەفرەزە خاسەی جاشەكان و هەواڵگری و سوپای میللی بەعس.
لەم پڕۆسەیەدا 200 هەزار هاووڵاتی كوردی سڤیل بوونە قوربانی و بەرەو دۆزەخەكانی بەعس بران لە ((تۆبزاوە و نوگرە سەلمان و دوبس و عەرعەر)) و بۆ هەتا هەتایە شوێن بزركران و هەندێكیان لە تاقیگەكانی رژێم چەكی كیمیاویان لەسەر تاقی كرابوویەوە...
هەروەها لەم پڕۆسەیەدا چوار هەزار گوندی كوردستان لەگەڵ زەویدا تەخت كران،لە گەلً سوتانی هەزاران رەز و باخ و كێڵگە و پڕكردنەوەی كارێز و كانی و رووخانی هەزاران مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە...
وێڕای ئەوەی لەم پڕۆسەیە لە هەندێ شوێنی كوردستان لە گەرمیان و بادینان چەكی كیمیاوی بەكار هێنرا و لە قۆناغی هەشتەمی ئەنفال لە بادینان لەگەڵ گرتنی هاووڵاتیانی كورد هەر لەو شوێنەدا گوللەباران دەكران.. نەوەكانی ئەبوجەهل تینووی خوێن ڕشتن و تاڵانكردن بوون.. ئەمە كەلتووری سەدان ساڵەی ئەوانە.
رۆژی ئەنفال:
قۆناغی سێیەمی ئەنفال بەربڵاوترین شاڵاوی ئەنفال بوو ئەم قۆناغە لە 7/4/1988 لە رۆژی دامەزراندنی بەعس دەستی پێكرد و تا 20/4/1988 خایاند ولەم قۆناغەدا 600 گوند تەخت كران.. لەرۆژی 11/4/1988 خەڵكی چەمچەماڵ لە كاتی هاتنی كاروانی ئەنفال كراوەكان بەناو شارەكە دژی بەعسیەكان راپەڕین و نزیكەی 6 شەش هەزار كەسیان لە مردن رزگار كرد.
لە رۆژی 14/4/1988 لە گوندی ملە سوورە و كوڵە جۆی حاجی حەمەجان زۆترین ژمارەی خەڵكی ئەو دەڤەرە ئەنفال كران، بۆیە ئەو رۆژە هەموو ساڵێك یادی ئەنفالی تێدا دەكرێتەوە.
تاوانبارانی ئەنفال كێ بوون:
تاوانباری یەكەم سەدام حوسێن بوو پاشان عەلی كیمیاوی و ئینجا بە پلەی دووەم جاشە كوردەكان بوون كە بەشدار و جێ بەجێ كەر و چاوساغی هێزەكانی رژێم بوون.. بۆ نموونە لە شاڵاوی قۆناغی سێ یەم موستەشاری فەوجێكی جاش كە ئێستاماوە 2600 هاووڵاتی كوردی ئەنفال كردووە. هەروەها وەفیق سامەڕائی نزار خەزرەجی و سوڵتان هاشم و بارق عەبدوڵلا و یونس محەمەد و جەواد زەنون سابیر دووری و هیشام سەیاح فەخری و ...تاد پێشڕەوی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال بوون...
دوای ئەم پڕۆسەیە دوولە سەر سێی خاكی كوردستان بووە ناوچەی قەدەغەكراو واتە هەر كەسێ لەو ناوچانەدا بوایە خوێنی حەڵال بوو... ئابووری و كشتوكاڵی كوردستان لە بنەوە هەڵتەكێنرا...
لە 14س نیشانی 2008 رۆژی دووسەممە پەرلەمانی عێراق تاوانی ئەنفالی بەجینۆساید ناساند..

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق