29‏/02‏/2012

زۆر بە داخەوە بۆ بەڕێوبەرانی فیس بوک


دوای بڵاوکردنەوەی ووێنەیەک کە کۆمەڵێک پێشمەرگەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدا بوو  دوای ماوەیەکی زۆر لە بڵاوکردنەوەی لە پرۆفایلەکەم چەند ڕۆژێک پێش ئیستا کاتێک کە پرۆفایلی فیس بۆکەکەم کردەووە بینیم هەمان ووێنەی لە سەرە کە پێشتر باسم کرد لە گەڵ ئەوشدا نوسراوەێکی لە گەڵدا نوسراوە، کە نوسرابوو ( داواکارین ئەم ووێنەیە بسڕوە لە بەر ئەوە  ئەم ووێنە خەڵک هان دەددات بۆ توندوتێژی دەژ بە کۆمەڵە کەسیک یان کەسیک ،دەژ بە یاسای ویب سایتەکەمانە ،ئەگەر لایشی نەبەی ئێمە ناچار دەبین پرۆفایلەکەت داخەین ،داوکارین بە زووترین کات لای بە ، جارێکی دیکەش ئەم ووێنەیە بڵاو مەکەرەوە).
جارێکی دیکە زۆر بەداخەوە بۆ بەڕێوبەرانی فیس بوک کە سیاسەتی دەژ بە  نەتەوەی کورد پەیڕەو دەکات، جاریک بە ئاڵای کوردستان جاریک بە نەخشەی کوردستان ئیستاش ووێنەکان.لە کاتیکدا نەتەوەی کورد چەندین ساڵە لە لایەن دوژمن و داگیر کرانیەوە توندو تێژی بەرامبەری بە کار دێت خەڵکەکی قەتڵ و عام دەکرێت هەر لە گرتن و لێدان و ئیعدام بگرە تا دەگاتە بومبی شیمیاوی، ئەنفال،زیندە بەچاڵ ، جیهاد دژ بە نەتەوەکەمان تەنانەت ئیستاش ئەو قەتڵ و عامە بەردەوامە .من هەر لیرەوە لیان دەپرسم کێیە  توندو تێژی بە کار دەهێنێت؟ئێمەی کوردین کە کراوین بە چوار پارچەوە خاکەکەمان داگێر کراوە ڕۆژانە سوکایەتیمان پێ دەکرێت ولە پێناو ماف وئازادی و داخوازیەکانی خۆمان لە هەمان کاتیشدا بۆ جیهان ئاشکرایە کە ئێمە نەتەوەیەکی زوڵم لێ کراوین داوای مافە ڕەواکانی خۆمان دەکەین خەباتەکەیشمان خەباتێکی ڕەوایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

گەڕان

وەرگێڕان

زۆرترین خۆێنەر

ئێمە لە سەر فیس بوک

ئێمە لە سەر تویتەر

ئێمە لە سەر یوتوب

ئێمە لە سەر گۆگڵ +