04‏/03‏/2012

جوانڕۆ



جوانڕۆ لە شارەکانی پارێزگای کرماشانی خۆرھەڵاتی کوردستانە. شاری جوانرۆ کەوتوەتە داوێنی چیای شاھۆ، ماکوان ، ساراوەن و بەنیگەز. شاھۆ جوانیەکی بێ وێنەی بەخشیوە بە شاری جوانرۆو.پێشتر لەناو شاری جوانرۆ رووبارێک ئەگوزەرا، بەڵام بە ھۆی گەورە بوونی شار، ئیستا ئەو رووبارە نەماوە. کەش و ھەوای لە وەرزی زستان، سەرماو سۆڵە بەڵام لەھاوین فێنک و خۆشەو شوێنی گەشتو سەیرانە. خەڵکی جوانرۆ جافن و تیرە گەورەکانی عێلی جاف سەرەتا لەم ناوچەیە بوون. تیرە بە ناو بانگەکانی عێلی جاف کە ئیستا لە ناو جوانرۆ دەژین بریتین لە: باوەجانی،وەلەد بەیگی، کلاشی، ئیمامی، قوبادی، ئێناخی، تاوگۆزی و کۆکۆیی.
جوانرۆیەکان ھەمیشە لەگەڵ حوکومەتی ناوەندی شاھەنشاھی ئیران ناکۆک بوون.و دەژ بە کۆماری ئیسلامیش بێ دەنگ نەبوون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

گەڕان

وەرگێڕان

زۆرترین خۆێنەر

ئێمە لە سەر فیس بوک

ئێمە لە سەر تویتەر

ئێمە لە سەر یوتوب

ئێمە لە سەر گۆگڵ +